دیێگۆ ماڕادۆنا
دیێگۆ ماڕادۆنای ڕاهێنەری یانەی وەصل حەز دەکات ببێتە ئارسن ڤینگەرێکی تر بۆ ئەو یانەیە .
ماڕادۆنا لە لێدوانێکدا رەتیکردەوە تەنیا بۆ پارە ڕوویکردبێتە ئیمارات و هیواشی خواست گرێبەستەکەی تازەبکرێتەوە .
ئەرماندۆ لە لێدوانێکدا وتی
حەز دەکەم گرێبەستەکەم تازەبکەمەوە و ببمە کەسێکی وەک ئارسن ڤینگەر لە وەصل . زیاد لە هەمووشتێک حەز دەکەم گرێبەستەکەم بۆ ماوەیەکی زۆر درێژ تازەبکەمەوە تاوەکو یاریزانی تەمەنی ١٤ و ١٨ و ٢٠ پێبگەیەنم تاوەکو نیشانی هەموولایەک بدەم پارە گرنگە بەلام سەرکەوتن بە پارە ناکڕدرێت .
لەگەڵ ئەوەشدا ئاشکرایکرد ئەگەر بۆکا جۆنیۆرز داوای لێبکەن بێ یەک و دوو دەبێتە ڕاهێنەری ئەو یانەیە
بۆکا م خۆشدەوێت و ئەگەر داوام بکەن ڕاستەوخۆ پەیوەندییان پێوە دەکەم بەڵام ئەوان کێشەیان نیە و خاوەنی ڕاهێنەرێکی بەتوانان ( جولیۆ سیزار فالسیۆنی ).
نظرات شما عزیزان:
نوشته شده توسط Honar Pirani |
لينک ثابت
|پنج شنبهبرچسب:,|